نرخی ئۆنسەیەک زیو بەرزترین ئاستی لە 13 ساڵی رابردوودا تۆمارکرد
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ هەینی، 6ـی 6ـی 2025، بۆ یەکەمجار دوای ساڵی 2012، نرخی ئۆنسەیەک زیو گەیشتە زیاتر لە 36 دۆلار.
لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زیو 48 سەنت بەرزبووەتەوە و بە 36 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زیوە لە دوای شوباتی 2012ـەوە تۆمارکرابێت. تەنیا لەم هەفتەیەشدا نرخەکەی سێ دۆلار، یاخود 9.45٪ بەرزبووەتەوە و ئێستا کیلۆیەک زیو بە هەزار و 215 دۆلارە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زیو بۆ خواستی بەهێزی پیشەسازی و بەردەوامیی کورتهێنان لە خستنەڕوودا دەگەڕێتەوە.
PM:02:43:06/06/2025
ئهم بابهته 756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت