16 سزادراوی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنەوە مۆڵەتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوەیان پێدراوە


وێستگەنیوز_

لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو هەن. لەو ژمارەیەش بەگوێرەی رێنماییەکانی رێگەپێدان و بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، 16 حوکمدراو بە مۆڵەت نێردراونەتە ماڵەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 6ـی 6ـی 2025، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی هەشت حوکمدراو؛ هەولێر پێنج حوکمدراو و لە دهۆکیش سێ حکومدراو مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ جەژن بەشێوەیەکی کاتی لە ماڵەوەبن".
 
لە بەرامبەردا، هیچ کەسێک لە چاکسازییەکانی ژنان و منداڵان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک "بە مۆڵەت نەچووەتە دەرەوە."
 
ئەو کەسانەی کەیسی دادگایان یەکلا بووەتەوە و سزادراون لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، سێ مانگ جارێک بۆیان هەیە داوای مۆڵەتی یەک هەفتە دەرچوون لە زیندان بکەن، بەو مەرجەی چارەکێکی حوکمەکەیان تەواو کردبێت و چەند مەرجێکی دیکەی لاوەکیشیان تێدا بێت.
 
بە وتەی ئیحسان عەبدولڕەحمان، "ئەوانەی بە تاوانی تیرۆر، رفاندنی خەڵک و کوشتن حوکمدراون مافیان نییە داوای مۆڵەتی چوونە دەرەوە بکەن".


AM:11:08:06/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو