شەفافیەت: داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی 8 ملیار دینار بووە
وێستگەنیوز_
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 31ـی 5ـی 2025 تاوەكو 6ـی 6ـی 2025 بڕی 8 ملیار و 50 ملیۆن و 936 هەزار و 516 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك بڕی 8 ملیار و 50 ملیۆن و 936 هەزار و 516 دینار بووە،
ئاماژەی بەوەشکراوە كە، 64%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 36%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.
AM:10:00:06/06/2025
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت