هاتووچۆی سۆران: لە رۆژانی جەژندا هاتووچۆی بارهەڵگر لەسەر رێگەی هاملتۆن قەدەغەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت لە رۆژانی جەژندا، هاتووچۆی بارهەڵگر لەسەر رێگەی هاملتۆن قەدەغەیە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، "ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە، کە هەر چوار رۆژی جەژن، لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ هەتاوەکو کاتژمێر 12ی شەو، هاتووچۆکردنی بارهەڵگری گەورە لەسەر رێگەی هاملتۆن (سپیلک – حاجی ئومەران) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە".
هاتووچۆی سۆران هۆشداریش دەداتە شۆفێران، کە ئەگەر سەرپێچیی ئەم بڕیارە بکەن، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
PM:10:03:05/06/2025
ئهم بابهته 1380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت