بزووتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە): هەق نییە باجی هەڵە و ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم فەرمانبەران بیدەن


وێستگەنیوز-

مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەی گۆڕان "گردی زەرگەتە" بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.


لە پەیامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان هاتووە، "بەناوی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە گەرمی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی مسوڵمانانی كورد بە تایبەتی و مسوڵمانانی جیهان بەگشتی دەكەین، هیوادارین هاونیشتیمانیانمان رۆژانی جەژن، لە خۆشی و كامەرانیدا بەسەر ببەن".

ئاماژە بەوەکراوە، "بەداخەوە جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە رێكەوتێكدا بوو كە مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە راگیراوە، كەبووە مایەی بارگرانی بۆ چینی فەرمانبەران و كاریگەری لەسەر خۆشییەكانی جەژنیش دروستكرد، كە ئەو غەدرە پێشێلكردنی ئاشكرای دەستوور و مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ و پێنەدانی مافە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، كە هەق نییە باجی هەڵە و كەموكوڕیی و ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم ئەوان بیدەن".

لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە، "ئێمە نائومێدنین و هیوامان وایە دوای جەژن ئەو مافە بۆ فەرمانبەرانی دڵسۆزی هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە".


PM:09:32:05/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو