سەڵاحەدین بەهادین: هەوڵمان داوە كە قوتی هاونیشتمانیان نەكرێتە كارتی شەڕ و ناتەبایی سیاسی
وێستگەنیوز-
سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەڵاحەدین بەهادین هاتووە، "هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لەگەلی کوردستان وعێراق و هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئەكەم، داواكارم لە خودای میهرەبان بەخێروخۆشی و كامەرانی بیگێرێتەوە بەسەرماندا و كۆتایی بەدۆخی نالەباری شەڕو ستەمی سەر گەلی فەلەستین بهێنێت و پرۆسەی ئاشتی ناوچەكە بەردەوام وبەرهەمدار بێت و گۆڕانكاریەكان بەئاڕاستەی خۆشەویستی وتەبایی و پێكەوەژیان و ئاشتی جیهانی بێ، جێگای ئەسەفە كە جەژنەكەمان لەكاتێكدایە هاوڵاتیانمان لە دۆخێكی سەختی بژێوی و بێ موچەییدان، لە بەرانبەردا وڵاتی عێراق تێكڕا پێویستی بە تەگبیرو ئامادەكردنی كەشی ناوخۆیی بۆ گەیشتن بە چارەسەر هەیە، لەرێگەی حیواری نیشتمانی و گیانی دۆستانە، بڕیار بەدەستان كەوتونەتە سەر بەرنامەی خۆتۆراندن و دابڕان و پابەند نەبوون بەدەستورو بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی باڵا و گەرمكردنی شەڕی میدیایی و تۆمەت بەخشینەوە!"
ئاماژەی بەوەکرد، "لەم پرسە هەستیارەدا ئێمە وەك ڕابردوو خەمخۆرانە هەوڵمان داوە كە قوتی هاونیشتمانیان نەكرێتە كارتی شەڕو ناتەبایی سیاسی و سەردانی برایانی فراكسیۆنمان لە بەغدا هەر لەو سیاقەدا بوو، ئومێدەوارین لۆژیك و زمانی لێكتێگەیشتن زاڵ بێت بەسەر پەیوەندی و چارەسەری كێشەكاندا، وەك یەكگرتوو بەردەوام ئەبین لەسەر ڕەوتی ئاشتی و میانڕەوی خۆمان، وەك ئەركێكی شەرعی ونیشتمانی، چاومان لەسوپاسی كەس نیە، هەروەك بەتۆمەت و بالۆرەی ناحەزان سڵ ناكەینەوە".
PM:08:20:05/06/2025
ئهم بابهته 836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت