مەسرور بارزانی: جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە
وێستگەنیوز-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم هاتووە، "بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بە تایبەتی جەژن لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان پیرۆز بێت. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن ".
ئاماژەی بەوەکرد، "جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە ، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە بە هۆی سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە.بەڵام دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
PM:08:05:05/06/2025
ئهم بابهته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت