پێشبینییەکانی کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژن


وێستگەنیوز_

کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، کەش جێگیر دەبێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

سبەی هەینی، کە یەکەم رۆژی جەژنە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عیراقیش، رۆژی شەممە و یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

ئەويش هاتووە، رۆژی دووشەممە و کۆتا رۆژی جەژن، ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لە بەرزیدا دەمێننەوە.


بەرترزین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینی: 

هەولێر :  37  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک :  35  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی

سۆران :  35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی


PM:12:07:05/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو