هەڤاڵ ئەبوبەکر: دژی بە بارمتەگرتنی خەڵکی کوردستان؛ بە فەرمی هیچ رێوڕەسمێک بۆ جەژن بەڕێوەنابەین
وێستگەنیوز_
سبەی هەینی 6ـی حویزەیرانی 2025، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە لە هەرێمی کوردستان، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "لەم جەژنەدا، بەهۆی بە بارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عێراقی فیدراڵەوە، بە فەرمی هیچ رێوڕەسمێک بۆ جەژن بەڕێوەنابەین".
ئەمرۆ پێنجشەممەن 5ـی 6ـی 2025، هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند: "لەسەر ئەو تەرزەی (تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە)، تەنها بەڕێزەوە رێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و بەهێزبوونی ئیرادەو خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەمووان بۆ تێپەڕاندنی لووتکەی نابەرپرسیاریەتی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەکەین".
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەکردووە، "وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاوڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".
AM:10:28:05/06/2025
ئهم بابهته 596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت