ژنانی په‌رله‌مانتاری هه‌رێم په‌یامێكیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق و ته‌یف سامی كرد
وێستگه‌نیوز-
ژنانی په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و به‌تایبه‌ت وه‌زیری دارایی ته‌یف سامی كرد و تیایدا هاتووه "له‌ڕوانگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیمان به‌رامبه‌ر به‌ڕاگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ین".
ژنانی په‌رله‌مانتاری هه‌رێم ده‌ڵێن: "له كاتێكدا كه پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران یه‌كێك له گرنگترین داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بووه، بڕیاری بڕینی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵی خاتو ته‌یف سامی، بڕیاڕێكی سیاسیه و سزادانی مووچه‌خۆران و هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه.."
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "بڕیاری راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له كاتێكدایه كه به‌ره‌و جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌چین، كه جه‌ژنی قوربانیكردن و لێخۆشبوو‌ن و ده‌ستگیرۆییكردنی مسوڵمانانه، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و مافی مرۆڤه و ده‌ستوری عیراقی فیدراڵه".
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه "حكومه‌تی عێراقی و وه‌زیری دارایی، كاتێك واژۆییان خسته سه‌ر بڕیارێكی ناده‌ستوریی و مافی سه‌دان هه‌زار موچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستانیان ڕاگرت، بیریان له سفره‌ی به‌تاڵی جه‌ژن و گیرفانی خاڵی باوك و دایكی هه‌زاران مناڵی بێ‌ناز نه‌كرده‌وه".
جه‌ختیشیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "بڕیاره‌كه پێشێلكردنێكی ڕوونی ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی عێراقه پشت به‌ستن به ماده‌ی 14 و 106ی ده‌ستور، مادده‌كانی په‌یوه‌ندیدار به یه‌كسانی هاووڵاتیانی عێراق بۆ مافه‌كانیان.
ده‌شڵێن: "بڕیاری نه‌ناردنی مووچه په‌یوه‌ستكراوه به‌كێشه سیاسیه‌كانه‌وه، ئه‌نجامی كاری حكومه‌تێكه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ناكات".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ژنانی په‌رله‌مانتاری كوردستان ئه‌م دوو داواكارییه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو:
1-داوای چاره‌سه‌ری خێرا بۆ ئه‌م نا به‌رپرسیاره‌تی و بڕیاره ناڕه‌وایه به نه‌ناردنی مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌ین.
2-بانگه‌واز بۆ حكومه‌تی فیدراڵی عێراقی و به‌تایبه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ ئه‌وه‌ی مافی هاوڵاتییان به‌ده‌ستور بپارێزرێت نه‌ك پشت به‌ستن به بڕیاره سیاسییه‌كان".
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا ژنانی په‌رله‌مانتاری هه‌رێم داواكارن، "دادگای فیدراڵی بڕیاری دادپه‌روه‌رانه و ده‌ستوری بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بن به ئامانجی بڕیاری سیاسی.
هه‌روه‌ها داواكارن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ "كێشه داراییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تاوه‌كو چیدی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مافخوراو و بێ موچه نه‌بن".
ئه‌مه‌ش ناوی په‌رله‌مانتاره‌كانه:
1-په‌یام ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
2-منیره عوسمان علی
3-ئاڵا نوری
4-رێزان شێخ دلێر
5-سه‌میره ئیسماعیل
6-گوڵناز عه‌زیز
7-شوكریه ره‌سوڵ
8-نه‌سرین جه‌مال
9-گێلاس محی ا‌لدین
10-سه‌رگوڵ ره‌زا حه‌سه‌ن
11-شلێر ره‌شید
12-مهاباد محه‌مه‌د ئه‌مین
13-شلێر محی ا‌لدین
14-ئاشنا عه‌بدوڵا
15-كوێستان كه‌ریم
16-نه‌هله محه‌مه‌د سه‌عدوڵا
17-هاژه سلێمان مسته‌فا
18-گوڵستان سه‌عید محه‌مه‌د
19-نه‌سرین محه‌مه‌د صالح
20-شادی نه‌وزاد وه‌هاب
21-ویداد حه‌مه غه‌ریب
22-سۆزان محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین
23- سه‌لمه فاتیح تۆفیق
24-نازه‌نین حسێن فه‌یزوڵا
25-شلێر غه‌فور صالح
26- بڵێسه جه‌بار فه‌رمان
27- كوردستان پیرداود
28-ڕۆژیده عه‌بدولقادر
29-لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی
30-ئه‌حلام ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د زێدبه‌گی
31- په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم
PM:11:28:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت