مه‌لا به‌ختیار: زۆرترین نیگه‌رانی له كوردستان هه‌یه‌و %69ی خه‌ڵك ده‌نگی به پارتی و یه‌كێتی نه‌داوه
وێستگه‌نیوز-
مه‌لا به‌ختیار له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24 رایگه‌یاند كه:
*دۆخێك هه‌یه له به‌غدا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ناتوانێت تێیپه‌ڕێنێت به‌تایبه‌ت كه ئێستا ئه‌وان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆن.
*سودانی له رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان بوو به سه‌رۆك وه‌زیران و ناتوانێت كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
*هێشتا له عێراق تێگه‌یشتنی بابه‌تی له‌باره‌ی فیدراڵیه‌ت نییه و عێراق دابڕاو نییه له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌وڵه‌تی قوڵی هه‌یه.
*تێنه‌په‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و غاز جێگه‌ی گومانه و كولتووری دیموكراسی و مه‌ده‌نی له عێراق لاوازه و به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان عه‌قڵیه‌تی ناوهندخوازییان هه‌یه.
*لایه‌نه عێراقییه‌كان لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یان بۆ ریفراندۆم كرد و هه‌تا دۆخی جیۆپۆله‌تیكی یا جوگرافیای سیاسی ده‌وروبه‌رمان وابێت ناتوانین كارتی ریفراندۆم به‌كاربهێنین.
*ده‌بێت گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیستمه‌كانی حوكمڕانی ده‌وروبه‌رمان یان سیستمێكی حوكمڕانی ده‌وروبه‌رمان رووبدات به‌ره‌وه دیموكراسی، ئه‌وكاته ده‌توانین كارتی ریفراندۆم به‌كاربهێنین.
*گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه.
*گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌مریكا زاده‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه و ئه‌مریكا به فه‌رمی پشتیوانی گرێبه‌سته‌كان ده‌كات.
*نابێت ئۆپۆزسیۆن دژایه‌تی گرێبه‌سته‌كانی بواری وزه بكات و هه‌ركات مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم دروست بوو، هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین، ئه‌مه به‌رگرییه له هه‌رێم نه‌ك پارتی و یه‌كێتی.
*په‌یامم بۆ ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه، سووربن له‌سه‌ر به‌رگریكردن له دیموكراسی، له ئازادی، له مافی ژن، له خه‌باتی مه‌ده‌نی و ره‌خنه‌كانی خۆیان له ده‌سه‌ڵات بگرن، به‌ڵام كه هاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم دروست بێت، ده‌بێت هه‌موومان پێشمه‌رگه بن.
*هیوادارم گرێكوێره‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه بریتین له "پۆسته‌كان و مه‌سه‌له‌ی دارایی"بكرێنه‌وه و ئێستا پۆستیان لا گرنگتره له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و پشتیوانی رێككه‌وتن-یان ده‌كه‌م.
*مه‌ترسیم هه‌یه پارتی و یه‌كێتی رێكنه‌كه‌ون و دۆخێكی نه‌خوازراو بێته پێشه‌وه.
*ئاماده‌م یه‌كه‌م كه‌س بچمه لای كاك بافڵ تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی رێكبكه‌ون و كه‌مێك له كێشه و نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌م میلله‌ته بڕه‌وێنێته‌وه، بۆ كورد بۆ كوردستان و ئاماده‌م بچمه لای كاك مه‌سعود بارزانی-ش.
*په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كاك بافڵ شله‌تێنه.
*دنیابینی كاك مه‌سعود بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه جوانه.
*له ئێستادا زۆرترین نیگه‌رانی له كوردستان هه‌یه و له سه‌دا 69ی خه‌ڵك ده‌نگی به پارتی و یه‌كێتی نه‌داوه.
*یه‌كێتی ئێستا یه‌كێتییه‌كه‌ی مام جه‌لال نییه و مام جه‌لال لوتكه‌ی وه‌فا بوو.
PM:09:11:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 3448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت