"دوو بازرگان به دوو كیلۆ كریستاڵ-ه‌وه ده‌ستگیر كران"
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی به دوو كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵه‌وه راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "رۆژی 2025/6/3 له‌سنووری سلێمانی، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، لهچالاكییهدا توانرا (دوو) بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ین و ده‌ستبگرین به‌سه‌ر 2 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری (كریستاڵ) له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بێمۆڵه‌ت و دوو ئۆتۆمبێل كه به‌كارهاتبوون بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌كه".
راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا بازرگانان به‌بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی (25) له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئهقڵییهكان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكانیان به‌رده‌وامه".
PM:06:20:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت