حه‌لبوسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا راگه‌یاند و داوای له هه‌ردوولا كرد پابه‌ندبن به ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كان و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "ئه‌م ناكۆكییه په‌ره‌سه‌ندوو و دووباره‌بووه‌وه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌ولێر و حكومه‌ته فیدراڵییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و دواتریش، ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت".
حه‌لبوسی ده‌ڵێت: "له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و پابه‌ندبوون به سه‌قامگیریی وڵات و پێدانی ماف به خاوه‌ن مافه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، پێمان وایه چاره‌سه‌ره‌كه له ڕێككه‌وتن و پابه‌ندبوونی هه‌موواندایه به‌م هه‌نگاوه ته‌واوكه‌رانه‌ی خواره‌وه".
سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دووم ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خستووه‌ته‌وه‌ڕوو:
- ده‌رهێنان و به‌كارهێنان و به‌بازاڕكردن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵییه.
- به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی سنوور و ده‌روازه‌كان، و سه‌پاندنی رسومات و باجی گومرگی، ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵییه، كه به‌رپرسیارێتی ته‌واوه‌تی بۆ رێگریكردن له قاچاخچێتی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
- حكومه‌تی فیدراڵی خه‌رجییه‌كانی گه‌لی عێراق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ته‌رخانكراوه داراییه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌شه بودجه (به سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان، پارێزگاره‌كان، و هه‌رێم) به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و ڕێژه‌یی دابه‌ش ده‌كات، له‌گه‌ڵ دانانی رێژه‌یه‌ك له داهات به رێككه‌وتن بۆ هه‌رێم، پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه ده‌روازه‌ی سنوورییان تێدایه.
حه‌لبوسی راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌وانه‌ی به‌دوای دادپه‌روه‌ریدا ده‌گه‌ڕێن، پێویسته پابه‌ندی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بن و جێبه‌جێی بكه‌ن".
PM:05:55:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 7340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت