بافڵ تاڵەبانى بۆ کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم: ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتی
وێستگەنیوز_
بافڵ تاڵەبانى دەڵێت، ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتی و بۆ چارەسەرى گرفتەکان بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر هێڵن.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەماکانی دەستوور و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان جەختی لەسەر کرایەوە و سەرۆکى یەکێتى وتی، "ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەرهێڵین تاوەکو گرفتەکان چارەسەربکرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دیدارەکەدا پێشهات و پەرەسەندنە ناوخۆیی و ناوچەییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەن و هێزە سیاسییەکان کرایەوە، وەک ئەوەى لە راگەیەندراوى کۆبوونەوەکەدا هاتووە."
PM:03:21:04/06/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت