ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی 6ـی 2025، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا، لە هەولێر دەکرێت و تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا سێ بڕگە تاوتوێ دەکرێن:
بڕگەی یەکەم:
بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بو بابەتی مووچەی مووچەخورانی هەرێمی کوردستان.
بڕگەی دووەم:
خستنەڕووی نووسراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ژمارە (1597) لە 29-04-2025، تایبەت به پێشنیازیان بو جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (148) لە 12-03-2025، لە سەر کوڕ و کچی شەهیدان، تایبەت بە لێخوشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری.
بڕگەی سێیەم:
خستنەڕووی ناوەرۆکی نووسراوەکانی سەروکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە (16771) لە 08-12-2014، و ژمارە (1237) لە 26-01-2025 و ژمارە (4170) و ژمارە (4173) لە 08-04-2025، پشتبەست بە نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ژمارە (1419) لە 24-02-2025، تایبەت بە گرێبەستی کارمەندان لەسەر بودجەی پەرەپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و کرێی ڕوژانه.
AM:09:47:04/06/2025
ئهم بابهته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت