وتەبێژی بارەگای بارزانی: ئەو سیستەمە سیاسییانەی سیاسەتی برسیکردنیان بەکارهێنا، ڕووخان و نەمان
وێستگەنیوز_
وتەبێژی بارەگای بارزانی دەڵێت: "ئەو سیستەمە سیاسییانەی سیاسەتی برسیکردنیان بەکارهێنا، ڕووخان و نەمان."
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025، خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت:" گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکێکی سیاسی، پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و تەنانەت تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، برسیی کردن، توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاوڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت.
خالیدە خەلیل لە نوسینەکەیدا دەڵێت: "وەک خۆسێ موخیکا دەڵێت: مێژوو فێرمانی کردووە، هەر سیستەمێکی ستەمکارانە کە چەکی برسێتیان بەکارهێنا، لە کۆتاییدا ڕووخان.
PM:11:25:03/06/2025
ئهم بابهته 1816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت