پەیامی شاخەوان عەبدوڵڵا لەسەر پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز_

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، داوایان لە محەممەد شیاع سوودانی کردووە هەرچۆنێک بێت پێش جەژن مووچە بنێرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا مووچە نەنێردراوە، بۆیە ئەمڕۆ وەزیرەکانی پارتی بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیان نەکردووە.

دەقی پەیامەکەی شاخەوان عەبدوڵڵا:
 
قسەیەکیش لەسەر وتەکانی برایانی یەکگرتوو …

ئەمڕۆ بەرێز موسەننا ئەمین پێش چوونیان بۆ لای سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاگاداری کردم کە ئەوان بەتەمان بچن بۆ لای سەرۆک وەزیرانی عێراق و وتی دەزانم ئێوە هەوڵتان داوە دەمەوێت بزانم چیتان کردوە منیش پوختەی دواین کۆبونەوەی خۆمان لەگەڵ سەرۆک وەزیران پێش دوو رۆژ بۆ باسکرد کە سەرۆک  وەزیرانی عیراق دوای فشارەکانی ئێمە وتی بابڕیارێک لەدادگای ئیتحادییەوە بێت بۆ ئەوەی بتوانم موچە سەرف بکەم ، بەلام تائێستا ٨ ئەندامیان بەردەستەو و نەبونەتە ٩ دادوەر بۆ ئەوەی دانیشن و بریارێکی وەلائی بدەن بۆ سەرف کردنی موچە وتی ئەو بریارە بدرێت زۆر باشە، ئەمڕۆ پڕ بەدڵ حەزم دەکرد لە کۆنگرەکەی برادەرانی یەکگرتوو گوێم لەوە بوایا کە ئەوان رەزامەندی سەرۆک وەزیرانیان وەرگرتوە پێش جەژن موچە سەرف بکرێت بەڵام نەکرا ، ئەوەش واردە چونکە ئەگەر بەڕێز سودانی بیەوێت هێزێک رازی بکات ئەوە بەهەموو پێوەرێک لەسەر داوای پارتی و پێش هەموو لایەک بریاردەدات موچە سەرف بکرێت چونکە ئەویش لەزمانی ژمارەو پێگەی هێزە سیاسییەکان دەزانێت و ئەوەش دەزانیت هەلبژاردن و سەرلەنوێ خۆکاندیدکردنەوەی لە پێشەو و پارتیش هێزی یەکلاکەرەوە دەبێت لەو بارەوە 
 
بۆیە لێرەوە دەمەوێت رونکردنەوەیەک بدەم لەسەر ناردنی موچە بەتایبەتی پێش جەژن  ، هەڵبەتە هیچ کات نەمانویستوە هەوڵەکان و کۆبونەوەکانمان باسبکەین و بەخەڵکی خۆمانی بفرۆشینەوە چونکە بەئەرکی خۆمان زانیوە بەلام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک کاتێک موچەی مانگی ٤ چوار دواکەوت رۆژی ٦ ی مانگی ئایار کۆبونەوەیەک رێکخرا لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و کاک دکتۆر فواد و بەندە و کاک بەنگین دوای دوو کاتژمێر بریار درا لەماوەی دوو رۆژ موچەی مانگی چوار بنێرن و موچە رەوانە کرا 
 
بۆ ئەم مانگەش دوای بڕیاری وەزارەتی دارایی عیراق دەستمان بە گفتوگۆ کرد لەگەل سەرۆکوەزیران چەندین پەیوەندیمان ئەنجامدا دواجار رۆژی یەکشەمە واتە پێش دوو رۆژ کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا زیاد لەدوو کاتژمیری خایاند سەرۆک وەزیران و کاک دکتۆر فواد و بەندەو کاک بەنگینیش ئامادە بو بۆ باس کردن لەتەواوی وەردەکارییەکان و گرفتی فەنی و دارایی و هۆکاری نەناردنی موچە ، کۆبونەوەیەکی شەفاف بو وەپەیامی سەرۆک بارزانیمان گەیاند کەناکرێت لەژێر هەرپاساوێک موچەی خەڵک ببڕدرێت و بەتایبەتی ئێمە لەبەردەم جەژنین، تەنانەت من وتم خەڵک تاوانی ئەنجام داوە کەچی سەرۆک وڵاتان لەجەژندا لێبوردنی گشتی دەردەکەن کەچی وەزارەتی دارایی موچەی خەلکی کوردستانی بریوە ، وە ئەم بابەتە کاردانەوەی خراپی دەبیت لە کوردستان ، یەکێک لەبیانوەکان کەمبونەوەی داهاتی ناوخۆی بو ، وتم ئەویش هۆکارەکەی بەغدایە بە هۆی ئەو بازگەو سەرانە وەرگرتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا دانراوە بازرگانەکان کاڵاکانیان دەبەن لەدەروازەکانی ژێر دەسەلاتی حکومەتی ئیتحادی داخلی ناوەڕاست و باشوری دەکەن و بەهۆیەوە داهاتی خاڵە سنورییەکان ١٠٠ میار دینار مانگانە کەمی کردوەو بەهۆی کەمی جوڵەی بازگارنیش زەریبەو رسوماتیش دابەزیوە ، لەمەلەفی نەوتیش وتم بەرێز سودانی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەی نەوت هەڵگرن بادەست بەهەناردە بکرێتەوە ئەو کات ئەو مەلەفە دادەخریت و ئیتر لەلایەن حکومەتی ئیتحادی هەناردەدەکریت و ئیستهلاکی ناوخۆی هەریمیش دابین دەکریت و ئیستا لەقۆناغی کۆتایین ، دوای ئەم گفتوگۆیانە وتی باشە بادادگا بریارێک بدات ئەمریکی ولائی لەسەر سکالایەک دەربکات منیش موچە سەرف  دەکەم ، منیش تاکیدم کردەوە وتم هەرچیتان کردوە پێش جەژن موچە سەرف بکەن چونکە تاوانە خەڵک ئەم جەژنە موچە وەرنەگریت و پێداگیریمان لەسەر داوای سەرۆک بارزانی بۆ سەرف کردنی موچە پێش جەژن کردوە ، دوای کۆبونەوەکە راستەوخۆ سکاڵا تۆمار کراو کەوتینە بەردەم گرفتی تەواوکردنی نصابی دادگا ئیتحادی بۆ دانیشتن و دەرکردنی ئەمرێکی ولائی بۆ سەرف کردنی موچە چونکە سەرۆک و ٤ دادوەری دادگای ئیتحادی لەسەفەری حەجن ئەوەی ماوەتەوە ٤ دادوەرو چواری یەدەگیش هەیە بەلام هێشتا ناتوانن دانیشتن ئەنجام بدەن ، داوامان کرد ئیفترازی بیت لەبەر جەژن و تا ئەمرۆش بەردەوام ئەو داوایەمان کردوە بەڵام رەزامەندی نەهاتوە، ئەوەش هۆکار بو کە وەزیرەکانی ئیمە بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران نەکەن چونکە بڕینی موچە پێش جەژن ناحەقییەکی گەورەیە دەرهەق بەخەڵکی کوردستان دەکریت ، هەوڵەکانمان ئەم جارە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بەئارستەی چارەسەری یەکجاری ئەم کێشەیە ئەگینا ئەنجامەکەی باش نابێت 
 
لەکۆتاییدا داوایەک لەفراکسێونی یەگرتوو دەکەم لەروانگەی بەرپابونی عەدالەت لەم یەک دوو رۆژە دیدارێک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی خۆیشمان بەرێز کاک مسرور بارزانی ئەنجام بدەن ، لەلایەک بۆ گواستنەوەی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ هەرێم ولەلایەکی تریش گوێ لەوەڵامەکانی ئەوانیش بگرن و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەئەمانەتەوە چۆن هیچ خاڵێکی ئەولاتان بیرنەچو وەڵام و معانات و داتاکانی هەرێمیش بخەنە روو 
 


PM:11:00:03/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 3544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو