تەندروستیی زاخۆ: یەکەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی زاخۆ ڕایگەیاند: هاوڵاتیەکی دانیشتووی شارەدێی بێگوڤای سەر بە قەزای باتیفا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆی کردبوو کە گومانی تووشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنی لێ دەکرا، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنین دەرکەوت تووشی نەخۆشییەکە بووە.

ئەمرۆ سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025، د. سیروان عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی زاخۆ، رایگەیاند: دوو ڕۆژ لەمەوبەر، هاوڵاتیەکی دانیشتووی شارەدێی بێگوڤای سەر بە قەزای باتیفا، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆی کرد، کە گومانی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لێ دەکرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی هاوڵاتیەکە دەرچوو، دەرکەوت تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە.

ڕۆژی 2ـی ئایاری 2025 یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کرا کە ھاووڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵەی خەڵکی قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای ھەولێر بوو، پیشەی گۆشتفرۆش بوو، ئێستا تەندروستیی جێگیرە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.


PM:10:27:03/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو