فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له‌بری هه‌واڵی مووچه، هه‌واڵی لێبرینی مووچه‌ی دا
وێستگه‌نیوز-
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان چاوه‌ڕێی موژدانه‌ی مووچه بوون له‌م پێش جه‌ژنه‌دا، به‌ڵام حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم هه‌واڵی ناخۆشی لێبرینی مووچه‌ی پێدان".
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی سته‌می مووچه‌بڕین بوونه‌ته‌وه و كه‌وتوونه‌ته به‌ر به‌رداشی بڕیاری سیاسی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم، مووچه‌خۆران چاوه‌ڕێی هه‌وڵی جددی چاره‌سه‌ركردنی بڕینی قوت و موچهیانن، له هه‌مانكاتدا چاوه‌ڕێی موژده‌ی خۆشبوون له حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوودا هاتووه كه "به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی 60 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به بیانووی پاشه‌كه‌وت و لێبڕین و خۆگونجادن نه‌دراوه، و پله به‌رزكردنه‌وه چه‌ندین ساڵه ڕاگیراوه، له‌م كاته‌دا كه نیشانه‌ی بێباكی و بێ هه‌ستی به‌رپرسانه؛ داوای لێبڕینی سه‌دا 3ی تری مووچه‌كانیان ده‌كات له 1/1/2014 بۆ 30/6/2024، كه بڕیاریداوه له‌ماوه‌ی 3ساڵدا بگه‌ڕێنرێته‌وه!".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌م بێباكی و بێ هه‌ستییه به بارگرانییه‌كی تر بۆ سه‌ر مووچه‌خۆران ده‌زانین".
راشیگه‌یاندووه كه "پێویسته حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر له‌و بڕیارانه‌ی ڕه‌چاوی دۆخ و گوزه‌رانی هاوڵاتیان بكات و ئه‌و رێنماییه رابگیرێت و كاری پێنه‌كرێت، تا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی مووچه‌خۆران له پاشه‌كه‌وت و لێبڕین و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه".
PM:03:11:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت