2 كه‌س به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی پاره‌ی جه‌ژنانه له هاوڵاتیان به‌ناوی كۆمپانیای پاكه‌ره‌وه ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پاش ئاگاداربوونی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌هه‌ستانی دوو كه‌س له‌شاری سلێمانی/گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری به كۆكردنه‌وه و وه‌رگرتنی پاره‌ی جه‌ژنانه له‌هاوڵاتیان به‌ناوی كۆمپانیای پاكه‌ره‌وه‌وه. ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانیان ئاماده‌ی شوێنی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته تۆمه‌تكارییه بوون".
پۆلیس ده‌ڵێت: "توانرا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌دا كه وه‌رگیرابوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پاش ڕاده‌ستكردنیان به‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری و پاش ئه‌وه‌ی دانیاننا به‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا و به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند هه‌ردوو تۆمه‌تباری به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌ب، هه‌ریه‌ك له (م. ج. م.- چ. ص. ن.) ڕاگیران و لێكۆڵینه‌وه له‌بابه‌ته‌كه به‌رده‌وامه".
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند كه "به‌پێویستی ده‌زانین لێره‌وه هاوڵاتیان و دانیشتوانی خۆشه‌ویستی پارێزگای سلێمانی ئاگاداربكه‌ینه‌وه، بۆ ڕێگرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته تۆمه‌تكارییه به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن و له‌ئه‌گه‌ری ئاگاداربونیان له‌ئه‌نجامدانی هێڵه‌گه‌رمه‌كانی (104، 105، 100) ئاگاداربكه‌نه‌وه".
PM:02:57:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت