تۆڕی هاوپەیمانی 19: لە دوو مانگی رابردوودا 54 چالاكی ناڕەزایی لە هەرێمی كوردستان رێكخراون


وێستگەنیوز-

تۆڕی هاوپەیمانی 19 ئاماری چالاكی ناڕەزایی، خۆپیشاندان، گردبوونەوەکانی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.


تۆڕی هاوپەیمانی 19 رایگەیاند، "لە دوو مانگی رابردوودا (نیسان و ئایاری 2025) لە شارەكانی هەرێمی كوردستان هاوڵاتییان 54 چالاكی ناڕەزایی، خۆپیشاندان، گردبوونەوەیان رێكخستووە، (23) چالاكییان لەمانگی نیسان، (31) چالاكییان لە مانگی ئایار رێكخراوە، رێگری لە سێ چالاكی مەدەنی كراوە، (2) هاوڵاتیش دەستگیركراون".

بەپێی راگەیەندراوەکەی تۆڕی هاوپەیمانی 19 بێت، جۆری داخوازییەكان بەم شێوەیە بووە، لە مانگی نیسان (6) چالاكی بۆ خزمەتگوزاری، (6) چالاكی بۆ مووچە، (2) چالاكی دژ بە جینۆسایدی گەلی كورد، (2) خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی غەزە رێگری لێكراوە، (7) چالاكی داخوازی جیاجیا بوون، شوێنی چالاكییەكانی مانگی نیسان، (13) چالاكی لە سلێمانی، (10) چالاكی لە هەولێر.

لەو مانگەدا دوو حاڵەتی دیاری دەستگیركردن بە هۆی ئازادی بیروڕاوە، لە شارەكانی (دهۆك و سلێمانی) تۆماركران:

- رۆژی یەكشەممە 6ی نیسان 2025 لەكاتی سەردانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ئاكرێی پارێزگای دهۆك،، پێیان ووتوە فەرمانی دەستگیركردنت هەیە.عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی رەوتی هەڵوێست، تۆمارێكی دەنگی (ئیسلام زێباری) بڵاوكردەوە، كەتیایدا "بابەتەكە سیاسییە، چوون لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر دروستكردم لەسەر ئەو بابەتانەی كە لە ئەنتەرنێت بڵاویاندەكەمەوە لە بارەی گەندەڵی و حزبایەتی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، نەچووم بۆ لیژنەكە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركردم"

- رێكەوتی 9ی نیسان بەهۆی بانگەشەكردنیان بۆ گردبوەنەوەیەكی هاوسۆزی بۆ غەزە، لە گەرەكی مامۆستایانی قەزای (پێنجوێن) هێزێكی ئەمنی رێبین عومەر، مامۆستاو ئەندامی دەستەی خۆپیشاندان بۆ مافەكانی خەڵكی پێنجوێنی دەستگیركرد و چونە سەر ماڵی دوو چالاكوانی تریش بە مەبەستی دەستگیركردنیان بەڵام لەماڵەوە نەبوون. بێ ئەوەی گردبونەوەكە رێبكبخرێت، هێزە ئەمنییەكان چوونەتە گەرەكی مامۆستایان ( رێبین عومەر)یان دەستگیركرد، پاشان بۆ هەمان مەبەست چونەتە سەر ماڵی (هۆشیار نامق) و (میران كەمال)، بەڵام لە ماڵەوە نەبوون.

ئاماژە بەوەدراوە، لە مانگی ئایاردا (31) چالاكی رێكخراوە، (7) چالاكی بۆ خزمەتگوزاری، (4) چالاكی بۆ دامەزراندن، (3) چالاكی دژ بە نرخی پرۆژەی رووناكی، (3) چالاكی بۆ مووچە، (2) چالاكی بۆ مافی كەمئەندامان، (2) بۆ مافی كرێكاران، (1) خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە ئومێد بەروشكی رێگری لێكراوە،(9) چالاكی داخوازی جۆراوجۆربوون.

شوێنی چالاكییەكانی مانگی ئایار، (22) چالاكییان لە سلێمانی، (5) لە هەولێر، (2) لە هەڵەبجە، (2) لە دهۆك.

رێكەوتی8ی ئایاری 2025، بڕیاربوو كاتژمێر 11 لەلایەن كەسوكار و بەشێك لە چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی شاری دهۆك گردبوونەوەیەك بەمەبەستی ناڕەزایەتی لە بڕیاری دادگا و ئازادبوونی (ئومێد بەرۆشكی) لەبەردەم دادگای دهۆك ئەنجام بدرێت، ، بەلًَام لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە رێگری كرا لە چالاكییەكە.

(ئومێد بەرۆشكی) لە 30 كانونی دووەمی 2025، لەسەر كەیسێكی رۆژنامەنوسی بە 6 مانگ زیندانی سزادرا، پارێزەران، تانەیان لە بریارەكەدا و پێیانوابوو كە كەیسەكەی بە سیاسی كراوە.

تۆڕی 19 دەڵێت، "خۆپیشاندان مافێكی دەستوورییەو بەپێی یاسای هەرێمی كوردستانیش بە پێی یاسای خۆپیشاندان، ژمارە(11)ی سالی 2010، رێكخراوە. هەر رێكارێك پێچەوانەی ئەم یاسایە بگیرێتە بەر جیگای سەركۆنەكردنە".

تۆڕی 19 كۆمەڵێك رێكخراو داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دایانمەزراندوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنیسپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە.


AM:11:52:03/06/2025










ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت