نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی پێنج دیاری‌کرا
وێستگەنیوز-
لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی کۆبوونەوە و نرخی کارەبای موەلیدەیان بۆ مانگی پێنج دیاریکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (41) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7500) بۆ (8500) دیناره، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (155 بۆ 179) کاتژمێر کاریان کردوە، بەڵام هەندیك فیدەر موەلیدەكانیان زیاتر كاریان كردوە، پارەكانیان زیاتره".
ئاماژە بەوەکراوە، "سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنووری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە بیست و چوار كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگى شەش 24 كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نشتیمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن".
AM:11:45:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت