په‌روین بوڵدان به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا
وێستگه‌نیوز-
په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتاری شاری وانی كوردستانی باكوور به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا.
پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌م پارتی) په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتاری شاری وان و ئه‌ندامی وه‌فدی ئیمراڵی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژارد و بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
په‌روین بوڵدان شوێنی په‌رله‌مانتار سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر ده‌گرێته‌وه كه رۆژی 3ی ئه‌م مانگی ئایار دوای مانەوەی 18 رۆژ لە نەخۆشخانە، لە تەمەنی 62 ساڵیدت کۆچی دوایی کرد.
PM:09:49:02/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت