وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان دا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا هیچ بڕه پاڕه‌یه‌ك وه‌رنه‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر پشتگیریكردن بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا به‌مه‌به‌ستی بوون به كارمه‌ندی سه‌رسندوقی ده‌نگدان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گشتاندنێكی به ژماره (10933) له رێككه‌وتی (2025/6/2) به ئیمزای د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاراسته‌ی گشت زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد".
له گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ساڵی 2025 و ئه‌و رێككارانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان په‌یره‌و ده‌كرێن، بڕیار درا به به‌خشینی رسوماتی داواكردنی پشتگیری بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردن بۆ بوون به كارمه‌ندی سه‌ر سندوق له رۆژی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی راگه‌یاند.
PM:08:44:02/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت