رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی خانەنشین بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە 4ی ساڵی 2025ی تایبەت بە لێبڕینی خانەنشینیی بڵاو كردەوە.

لە گشتاندنەکەدا هاتووە، دوای بەركاربوونی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو و جێبەجێكرجنی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە 259 لە 3/7/2024 و چەسپاندنی لێبڕینی خانەنشینی بە رێژەی 10% لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە لێبڕینی ئەو ڕێژەیە كە دەكەوێتە ئەستۆی فەرمانبەران و ئەو خانەنشینانەی كە یاسای ئاماژەپێكراو دەیانگرێتەوە.


PM:03:40:02/06/2025




ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو