بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی ئامادەیە بۆ ئاسانکاریکردن بۆ سەرمایەدارانی بیانی تا بێنە هەرێم خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئایاری 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دانیێل هون، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە دیدارێکدا جەخت لە پێویستی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە لەپێناو رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم وەبەرهێنەرانی بیانی تاوەکو هانبدرێن زیاتر بەشداربن لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.
ئاماژە بەوەکراوە، پەرەپێدان و فراوانترکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختی لەسەر کرایەوە و بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی یەکێتی بۆ ئاسانکاریکردن بۆ خاوەنکار و سەرمایەدارانی بیانی دەربڕی تاوەکو بێنە هەرێمی کوردستان و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی هاونیشتمانییان بکەن.
PM:03:10:02/06/2025
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت