پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی بەردەم دادگا روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی بەردەم دادگا روونکردنەوە دەدات.


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، "كاتژمێر 10:30 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2/6/2025، ڕووداوێکی تەقەکردن لە دەرەوەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر ڕووی دا کە بووە هۆی زامداربوونی کەسێک بە ناوی (ا. ع. م)".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە دوای ڕووداوەکە تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداوەكە ڕای کرد، بەڵام دوای کەمتر لە 10 خولەک، لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیر کرا و دەست بەسەر دوو چەکی جۆری (دەمانچە) و (کڵاشنکۆف) و ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان - پیکاب)دا گیرا".

پۆلیسی هەولێر روونیشیکردووەتەوە، "دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، بۆیان دەرکەوت کە ئەمە لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە".


PM:02:37:02/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو