لەبەردەم دادگای هەولێر تەقە کرا و کەسێک بریندارە
وێستگەنیوز_
لەشاری هەولێر تەقە لە كەسێك دەكرێت و دەوترێت "كەسەكە بریندارە".
بەپێی زانیارییەکان، تەقەكردنەكە لەبەردەم دادگای هەولێر بووە و لەنێوان سێ كەسدا روویداوە كە دادگاییان هەبووە.
زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، "دوو كەس بە چەكی جۆری دەمانچە تەقەیان لە كەسێكی دیكە كردووە و بە سێ گولـلە برینداریان كردووە."
بەگوێرەی زانیارییەکان، دواتر بریندارەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دەرکەوتووە "هەردوو لایەنی شەڕەكە دوژمنداری یەكتر بوون."
لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، "راستەوخۆ پاش رووداوەکە، یەکێک لە تەقەکەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت".
PM:12:17:02/06/2025
ئهم بابهته 508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت