پێنج کرێکار لە کاتی کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی ههولێر دەکەونە ژێر خۆڵەوە
وێستگەنیوز_
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی 6ـی 2025، پێنج کرێکار لە کاتی کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی ههولێر دەکەونە ژێر خۆڵەوە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە شاهین فوئاد، پەیامنێریوێستگەنیوزی ڕاگەیاند "پێنج کرێکار، لە کاتی کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی ههولێر، کەوتنە ژێر خۆڵەوە."
بە وتەی شاخەوان سەعید، "هەر پێنج کرێکارەکە لەژێر خۆڵەکەدا دەرهێنراون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و تەندروستیی چواریان جێگیرە."
پەیامنێری وێستگەنیوز دەڵێت: کەمێک لەمەوبەر یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هاوکات یەکێک لە کارگێڕانی کۆمپانیای 'هێمن گرووپ' کە سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی پرۆژەکە دەکات رایگەیاندووە، "کرێکارەکان بە ڕەگەز عەرەبن، لە کاتی هەڵکەندن تووشی ڕووداوەکە بوون لە نزیک گوندی گاینج."
AM:11:23:02/06/2025
ئهم بابهته 820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت