ئاوات شێخ جه‌ناب نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی مووچه ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار له پێش جه‌ژن رایگه‌یاند كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی مووچه، به‌ڵام تائێستا ئاماژه‌ی ناردنی پاره‌مان بۆ نه‌هاتووه، ده‌شڵێت: "پاره بێت له 24 كاتژمێردا دابه‌شی ده‌كه‌ین".
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووداو ده‌ڵێت: "ناتوانم زانیارییه‌ك بده‌م كه لێی دڵنیا نه‌بم. له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراوه‌وه هیچمان پێنه‌گه‌یشتووه، له‌نێو عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت پێش جه‌ژن مووچه بدرێت" .
ده‌شڵێت: "هێشتا پشكی خۆمانمان پێنه‌دراوه. هه‌ر كاتێك پاره بنێردرێت، له 24 كاتژمێردا مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین. به‌ڵام هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نه‌دراوه بۆ ناردنی مووچه".
وه‌زیری دارایی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "به‌غدا وا هه‌ژماری كردووه كه ئێمه هه‌موو رۆژێك نه‌وتمان به 70 دۆلار فرۆشتووه، ده‌ڵێت، پشكی خۆتان ته‌واو بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كانماندا بۆ به‌غدا تێگه‌یشتووین، عێراق نایه‌وێت هه‌رێمی كوردستان پێشبكه‌وێت. دژی پێشمه‌رگه و سه‌ربازییمانه، دژی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ده‌توانم بڵێم 90٪ـی داواكارییه‌كانی به‌غدامان جێبه‌جێ كردووه. زۆر به شه‌فافیه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه، به‌ڵام به‌غدا زۆر سته‌مكارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات".
راشیگه‌یاند كه به‌غدا داوای راده‌ستكردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و گرێیه‌سته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێم نایاسایی نین.
وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكرد كه "بەدڵنیایی هه‌رێم ته‌سلیم نابێت، ئەگەر نەوت و داهاتی ناوخۆ رێکبخەینەوە دەتوانین پێی بژین".
PM:09:44:01/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 3824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت