بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی هه‌رگیز ته‌نازول ناكات له داواكانی
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕێوره‌سمی یادی یۆبیلی زێڕینی دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه‌دا له شاری سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند:
*هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت مێژووی یه‌كێتی چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده و وه‌ك ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ده‌بریسكێته‌وه.
* هه‌موو حزبه‌كان به‌غێلی به یه‌كێتی ده‌به‌ن.
*به‌ڵێنماندا باڵانسی هێز له هه‌رێم ڕیكبخه‌ینه‌وه و ڕێكیدەخەینه‌وه.
*ئه‌و حكومه‌ته‌ی دروستی ده‌كه‌ین حكومه‌تێك ده‌بێت له خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌بێت.
* یه‌كێتی هه‌رگیز ته‌نازول ناكات له داواكانی.
* وڵاته زلهێزه‌كان پرس به‌یه‌كێتی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
*ته‌نها یه‌كێتییه هه‌ڵه‌كانی كه‌سانی تر ڕاستده‌كاته‌وه.
*ده‌زانین خه‌ڵك چه‌ند ترساوه له مووچه‌كانیان.
*قه‌ت حه‌ق نییه هه‌ڕه‌شه بكرێت و جێبه‌جێ نه‌كرێت.
*ئه‌وه یه‌كێتییه كه هه‌ڕه‌شه‌ی كرد جیبه‌جێی ده‌كات.
*ته‌له‌فونم بۆ سودانی كردووه له‌سه‌ر بابه‌تی مووچه.
* ئێمه په‌یاممان بۆ به‌غدا ناردووه كه ئێمه دوژمنی ئێوه نین.
* به‌به‌غدامان وتووه گوێ له جه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك مه‌گرن كه برسێتییان بیرچۆته‌وه.
*له‌هه‌وڵداین بابه‌تی مووچه چاره‌سه‌ر كرابێت و پیویست بكات ده‌چمه به‌غدا.
*دوای هه‌ڵبژاردن نیشانی ده‌ده‌ین چیمان پێده‌كرێت له به‌غدا.
* هیچ شتێك له جیهان ڕوونادات یه‌كێتی تیانه‌بێت.
* یه‌كێتی فاكته‌ره بۆ ئاشتی توركیا.
*بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك سات خیانه‌ت بكه‌ین براكانمان له شاخ به ئاشتی ده‌گه‌یه‌نین.
*تا میلله‌تی كورد مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر نه‌كات ناوه‌ستین.
PM:07:47:01/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت