ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەی لە دریم سیتی هاوسەرەکەی خۆی کوشت؛ دەستگیرکرا
وێستگەنیوز_
ئێوارەی دوێنێ لەبەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دریم سیتی لە شاری هەولێر ژنێك لەلایەن كەسێكەوە كوژرا، ئەمرۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی لە گەڕەكی دریم سیتی شاری هەولێر هاوسەرەكەی خۆی كوشت، لەلایەن هێزەكانییانەوە دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: "بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م، خ، ش)مان دەستگیركرد، كە دوێنێ شەممە لە گەڕەكی دریم سیتی شاری هەولێر، هاوسەرەكەی كوشتووە".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بە چەكی جۆری (دەمانچە)ی بێ مۆڵەت هاوسەرەكەی كوشتووە، بەڵام لە شوێنی رووداوەكە دەستگیركراوە.
PM:06:32:01/06/2025
ئهم بابهته 792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت