ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی ناوخۆ: لیژنەیەک بۆ داخستنی سەرجەم کۆمپانیاکانی فۆرێکس و دراوی دیجیتاڵی پێکبهێنن
وێستگەنیوز_
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات، "لیژنەیەک بۆ داخستنی سەرجەم کۆمپانیاکانی فۆرێکس و دراوی دیجیتاڵی پێکبهێنن".
ئەمرۆ یەکشەممە 1ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆیی ڕاسپاردووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لیژنەیەک بۆ داخستنی سەرجەم کۆمپانیاکانی مامەڵە ئەلیکترۆنی (فۆرێکس) و دراوی دیجیتاڵی پێک بهێنن.
ئەمە دوای ئەوە دێت، ڕۆژی سێشەممە 8ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کۆمپانیای فۆرێکس و دراوی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێگەپێدراو نین و مۆڵەتی فەرمیان نییە؛ و "بەپێی بڕیار و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێگەپێدراو نین و هیچ یاسا و ڕێنماییەک نییە بۆ ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکییانە."
ئاماژەشی بەوەدابوو، ئەو کۆمپانیایانەی لەژێر ناوی جیا جیا کاری فۆرێکس و کردنەوەی خولی فێربوونی چۆنیەتی مامەڵەکردن و کڕینی دراوی ئەلیکترۆنی و کانزایی دەکەن، نایاسایین و ڕێگەپێدراو نین.
PM:06:16:01/06/2025
ئهم بابهته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت