فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکرد
وێستگەنیوز-
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکرد و داوادەکەن دابەشکردنی مووچە بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی حوزەیرانی 2025، دادگای فیدراڵی رایگەیاند، "ئەمڕۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سکاڵایەکیان تۆمارکردووە و داوا دەکەن لە رێگەی دەرکردنی فەرمانێکی سالارییەوە وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبکرێت بە بەردەوامیدان لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی بێت، فەرمانبەران بۆ ئەو سکاڵایە پشتیان بەستووە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بە ژمارە 224 و یەکخراو بە ژمارە 269ـی فیدراڵی 2023 لە 21-2-2024.
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سکاڵاکەیاندا، داوا دەکەن دادگا فەرمان سالارییەک دەربکات و وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەند بکات بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی کە تێیدا هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیران هەرێمی کوردستان پابەند دەکات مووچەی سەرجەم کارمەندان بەجێ (تەوتین) بکەن.
سکاڵاکە لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە ژمارە 104/ فیدراڵی/2025 تۆمارکراوە و دادگەی باڵای فیدراڵی ئاماژە بەوەدەدات، "لە نزیکترین کات بڕیار لەبارەی داواکارییەکە دەدات بۆ دەرکردنی فەرمان سالارییەکە".
PM:01:36:01/06/2025
ئهم بابهته 1016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت