سەرچاوەیەک بۆ وێستگەنیوز: لە هەولێرەوە فشار دەکرێت لە گەنجینەکان تسویە بە مووچەی مانگی پێنج بکرێت


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەنجینەکان رایدەگەیەنێت، لە هەولێرەوە فشار دەکرێت لە گەنجینەکان تسویە بە مووچەی مانگی پێنج بکرێت.


هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەنجینەکان ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ پێدانی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ، بەڵام سەرچاوەیەک بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە هەولێرەوە فشار دەکرێت لە گەنجینەکان و جەختدەکەنەوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی تایبەت بە خۆیان بە زووترین کات تسویە بە مووچەی مانگی 5ی 2025 بکرێت و دەفعەکەی وەربگرنەوە و پوچەڵی بکەنەوە".

ئەمە لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم دەتوانێت لەو پارەیەی لە بەغدا بۆ مووچەی مانگی 12ی 2024 وەریگرت، مووچەی مانگی پێنجی پێ دابەشبکات.


PM:12:15:01/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو