مەسرور بارزانی: لە یادی یەکێتیدا جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەینەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە بۆنەی (50)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئومێدەوارم یەکێتیی وەک حزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان، لە خەبات و تێکۆشانی خۆی لە پێناو داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت".
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بدات و رووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەییەکان ببێتەوە".
AM:11:16:01/06/2025
ئهم بابهته 560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت