هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەوەی هەردوو کامێرای سوڕانەوەکانی (40 مەتری عەشتار) و (100 مەتری جەودەت ئەسعەدی) دەکەونە کار.


ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا تا رێکەوتی 6ی حوزەیرانی 2025، دوای کاتژمێر 12ی شەو، هەردوو کامێرای سوڕانەوەکانی (40 مەتری عەشتار) و (100 مەتری جەودەت ئەسعەدی)سەرپێچی سوڕانەوەی پێچەوانە تۆماردەکەن بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست)، لەدوای ئەم رێکەوتە بەشێوەی هەمیشەیی سەرپێچەیەکان تۆمار دەکەن".

هاتووچۆی هەولێر داوا دەکات لە شوفێران بەهیچ جۆرێک سوڕانەوە بە ئاراستەی پێچەوانە ئەنجام نەدەن بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان و شوفێرانی تر نەخەنە مەترسییە و دووربن لە سزای پێبژاردن.


AM:10:25:01/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو