بە بەشداری زیاتر لە 115 هەزار خوێندکار تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 دەستیپێکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی خوێندنی ساڵی 2024-2025 دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی حوزەیرانی 2025، لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان 115هەزار و 787 خوێندکار بەسەر دوو هەزار و 17 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەشکراون و بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلە کۆتاکان دەبن.
بە گوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان، کە وەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردووەتەوە، هەفتەی دوو رۆژ تاقیکردنەوە دەکرێت.
AM:08:21:01/06/2025
ئهم بابهته 536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت