شاسوار عه‌بدولواحید بۆ پارتی و یه‌كێتی: ئه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی نییه، ئێوه‌ن
وێستگه‌نیوز-
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا روو به پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "باسی كه‌رامه‌تی خه‌ڵك مه‌كه‌ن، چونكه خه‌ڵك كێشه‌ی كه‌رامه‌تی نییه، به‌كه‌رامه‌ته‌وه ئیش ده‌كات، خه‌ڵك كێشه‌ی مووچه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی نییه، ئێوه‌ن. ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌یه كه وایان له‌و خه‌ڵكه كردووه".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ پارتی و یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌دات "هیچ كه‌س به‌قه‌ده‌ر ئێوه به‌تایبه‌ت كه‌رامه‌تی ئه‌ندامانی خۆی نه‌شكاندووه. به‌شه‌ق ده‌نگیان پێده‌ده‌ن، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌نگێك و قسه‌كردنێك ده‌یانگوازنه‌وه و ده‌ریان ده‌كه‌ن. كێ وه‌كو ئێوه كه‌رامه‌تی تاكی كوردی شكاندووه، ئه‌گه‌ر شكێندرابێت".
ده‌شڵێت: "پێموایه گه‌وره‌ترین جاش ئێوه‌ن ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه‌تان هه‌یه له به‌غدا بۆ نایانكشێننه‌وه. ئه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی نییه ئه‌وانه‌ن كه شه‌ڕی ناوخۆیان كرد و كوڕی كوردیان دا به كوشت. كه وڵات نه‌ماوه جاشایه‌تی بۆ نه‌كه‌ن. بۆیه هاوڵاتی ئاسایی كه‌س كێشه‌ی كه‌رامه‌تی نییه".
PM:09:10:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت