سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشهاته سیاسی و ئابوورییه‌كانیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیان له دۆزینه‌وه‌ی "چاره‌سه‌ری ریشه‌یی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری و یاسا بۆ پابه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه."
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیر پێشوازی له د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار كرد و له دیدارێكدا وت‌ووێژیان ده‌رباری بارودۆخی گشتی و پێشهاته سیاسی و ئابوورییه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا بۆ پابه‌ندبوونه داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه به‌پێی ده‌ستوور و یاسای بودجه و بڕیاری دادگای فیدراڵی".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران هاوكات جه‌ختیان له گرنگی په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی یه‌كڕیزی نیشتمانی كرایه‌وه، به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی سه‌قامگیری ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ببێته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده و بژارده‌ی گه‌لی عێراق، و به‌شدار بێت له پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له عێراقێكی پڕ ئاسایش و سه‌قامگیردا.
PM:06:44:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت