نه‌وه‌ی نوێ: هه‌رێم پێویستی به چالاككردنی په‌رله‌مانه نه‌ك دیوه‌خان
وێستگه‌نیوز-
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چالاككردنی په‌رله‌مانه نه‌ك دیوه‌خان و باره‌گای حزبی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئایاری 2025 له پیرمام كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی به‌ڕێوه‌چوو.
له كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یه‌ندراوێكی كورتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: "هه‌ڵوێستی سیاسیی و بڕیاری درووست ده‌توانێت شه‌رعییه‌ت و سومعه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه".
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "هه‌رێم پێویستیی به چالاككردنی په‌رله‌مان و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه نیشتیمانییه‌كان هه‌یه، نه‌ك دیوه‌خان و باره‌گای حزبیی".
PM:06:28:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت