وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ خوێندكارانی پۆله ناكۆتاكان: ئه‌نجامی كۆتایی وه‌ربگره
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه نمره‌ی هه‌موو پۆله ناكۆتاكان (قوتابخانه حكومییه‌كان) ئێستا له ئه‌پڵیكه‌یشنی ( ئی - هه‌ڵسه‌نگاندن) به‌رده‌سته و قوتابیان و خوێندكاران ئێستا ده‌توانن ئه‌نجامی كۆتایی وه‌ربگرنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت: "زیاتر له یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار (1.300.000) قوتابی پۆله ناكۆتاكان ( پۆلی 4 ی بنه‌ڕه‌تی تا 11 ی ئاماده‌یی ) ده‌توانن ئه‌نجامی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م ( خولی یه‌كه‌م) وه‌ربگرنه‌وه".
ده‌شڵێت: "به‌سوپاسه‌وه به‌ووریایی و دڵنیایی كۆدی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی نهێنی به‌كاربهێنه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به دروستی ئه‌نجامه‌كانت وه‌ربگریته‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "نووسینی ژماره‌كان به‌نووسینی ژماره‌ی ئینگلیزی ده‌بێت بێ سپه‌یس و هیچ ئاماژه‌یه‌ك، له ئه‌نجامی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیان به نوسینی ژماره‌ی كوردی و به‌كارهێنانی سپه‌یس و هه‌ندێك ئاماژه و ژماره‌ی هه‌ڵه‌ی وشه‌ی نهێنی هه‌وڵی داخڵ بوونیان ده‌دا كه ڕاسته‌وخۆ سیستم هه‌ژماره‌ی لۆك ده‌كردن. بۆیه پێویسته دڵنیابیت له به‌كارهێنانی دروست".
PM:12:34:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت