سالاری لالە سەرحەد وەک نوێنەری یەکێتی بۆ کۆبونەوەکەی بارزانی گەیشتە پیرمام
وێستگه‌نیوز-
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام ده‌كات و سالار لاله سه‌رحه‌د وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتیی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سالار لاله سه‌رحه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته پیرمام به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره له‌سه‌ر بانگهێشتی پارتی به‌ڕێوه‌بچێت.
دوێنێ هه‌ینی پارتی دیموكراتی كوردستان له بانگهێشتنامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "ده‌سته‌ی كارگێڕی پارتی به پێویستی ده‌زانێ بۆ تاوتوێكردنی دۆخی هه‌نووكه‌یی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كاندا بكات".
دوای بانگهێشته‌كه‌ش، لایه‌نه‌كانی "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ره‌وتی هه‌ڵوێست، به‌ره‌ی گه‌ل و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (گردی زه‌رگه‌ته) رایانگه‌یاند كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه نابن".
هه‌رچی لایه‌نه‌كانی "حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی په‌یوه‌ندی ئیسلامی كوردستان وبزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (گه‌ڕه‌كی كوردسات)"یشه رایانگه‌یاندووه كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی چوارشه‌ممه 28ی ئایاری 2025 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه كه ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ ته‌رخانكراوێكی دارایی نه‌ماوه به‌وشێوه‌یه‌ش چاره‌نووسی مووچه‌ی 8 مانگی 2025ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نادیاره.
AM:11:07:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت