ئه‌و كه‌سه‌ی دراوسێكه‌ی به بلۆك كوشت، ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون به بلۆك دراوسێكه‌ی كوشت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ زانیاری گه‌یشته ده‌ست مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرون كه له گه‌ڕه‌كی ئاسۆس له شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون شه‌ڕ ڕویداوه و كه‌سێك برینداره، هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و بریندار بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه كه به‌رد كێشرابوو به‌سه‌ریدا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا".
پۆلیس ده‌ڵێت: "لێكۆڵینه‌وه و به‌دواچوونه‌كانی پۆلیسی بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت".
راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا تۆمه‌تبار (س. ح. ع. له‌دایكبووی 1980) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
PM:02:30:30/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 3104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت