د.ئامانج ره‌حیم: به‌پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، نابێت ناكۆكی هه‌رێم و به‌غدا ببێته هۆی نه‌ناردنی مووچه
وێستگه‌نیوز-
د.ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، نابێت ناكۆكی هه‌رێم و به‌غدا ببێته هۆی نه‌ناردنی مووچه.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له نووسینێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌رگێڕانی كوردی ده‌قی ئۆڕجناڵی بڕگه‌ی (شه‌شه‌م)ه له لاپه‌ڕه‌ی (15) له بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (224 و موحدتها 269/ اتحادیه/ 2023) له 21-2-2024 كه بڕیارێكی ملزمه بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و نابێت هیچ یاسا و بڕیار ونووسراوێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌ربچێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌رگێڕانه‌كه‌یه: "(شه‌شه‌م: ناكۆكی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق ژماره (13)ی ساڵی 2023، و به تایبه‌تی هه‌ردوو مادده‌ی (12و 13)ی یاساكه، نابێت ببێته هۆكاری سه‌ره‌كی خه‌رجنه‌كردنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سوودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم له كاتی دیاریكراوی خۆی)".
د.ئامانج ره‌حیم راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ردوو مادده‌ی 12 و 13ی یاسای بودجه په‌یوه‌ندیداره به داهاتی نانه‌وتی و پابه‌ندیی نه‌وتی هه‌رێم، كه هه‌ردوو حكومه‌ت ناكۆكیان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو مادده‌كه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی چوارشه‌ممه 28ی ئایاری 2025 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه كه ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ ته‌رخانكراوێكی دارایی نه‌ماوه به‌وشێوه‌یه‌ش چاره‌نووسی مووچه‌ی 8 مانگی 2025ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نادیاره.
PM:12:37:30/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت