له‌پێنجوێن مین ته‌قییه‌وه و ژماره‌یه‌ك كرێكار برینداربوون
وێستگه‌نیوز-
له‌گوندێكی سنووری پێنجوێن مینێكی پاشماوه‌ی جه‌نگ ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كرێكار بریندار بوون.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گوندی كێلو له سنووری قه‌زای پێنجوێن مینێكی پاشماوه‌ی جه‌نگ به ژماره‌یه‌ك كرێكاردا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 9 كرێكار بریندار بوون.
نۆ برینداره‌كه كه خه‌ڵكی سه‌یدسادق و شاره‌زوور بوون، براونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیانه‌وه سێ كه‌سیان ره‌وانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.
دكتۆر خالید عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی پێنجوێن له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه شه‌ش له برینداره‌كان دۆخیان جێگیره و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
AM:11:46:30/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت