هاووڵاتیان له‌باره‌ی تونێلی پێشڕه‌و ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له ڤیدیۆیه‌كدا باس له دوایین كاره‌كانی شه‌قامی هه‌واری شار بۆ تونێلی پێشڕه‌و ده‌كات، داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، تا ده‌توانن له رێگای شاخی ئه‌زمڕه‌وه هاتووچۆ بكه‌ن.
هاتوچۆی سلێمانی باسی له‌وه‌كردووه، شه‌قامی هه‌واری شار بۆ تونێلی پێشڕه‌و له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه، تیمه‌كانی كه كار له شه‌قامه‌كه‌دا ده‌كه‌ن زیاتر ده‌چنه به‌رده‌م تونێله‌كه، بۆیه فراوانی شه‌قامه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه وئاسته‌نگی هاتوچۆ دروست ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شه‌قامێكی لاوه‌كی دروستكراوه بۆئه‌وه‌ی شه‌قامی تونێلی پێشڕه‌و به‌ربه‌ست نه‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاسته‌نگی هاتوچۆ.
AM:11:26:30/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 5892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت