قه‌یس خه‌زعه‌لی: هه‌رێم ئاماده‌نییه نه‌وت راده‌ست بكات و به‌رده‌وامه له پاساو هێنانه‌وه
وێستگه‌نیوز-
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق كه یه‌كێكه له گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند كه "هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه ده‌ستورییه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق جێبه‌جێ نه‌كردووه، له سه‌رو هه‌موویانه‌وه، راده‌ستكردنی داهاته نه‌وتییه‌كان و باج و داهاتی سنوره‌كان، ده‌شڵێت: "ده‌بێت هه‌رێم له به‌رامبه‌ر داواكردنی شایسته داراییه‌كان، داهات راده‌ست بكات".
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق بۆ كه‌ناڵه‌كانی عه‌هد و ئه‌لئولا وتی: "له ساڵی (2003)ه‌وه خه‌ونی جیابوونه‌وه له سیاسه‌تی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمدا به به‌هێزی ئاماده‌یی هه‌بووه و به روونی له ریفراندۆمی (2017)دا ده‌ركه‌وت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ده‌وڵه‌تی عێراق به گیانێكی ئه‌رێنیه‌وه مامه‌ڵه‌ی كردووه، بڕه پاره‌یه‌كی زۆری ته‌رخانكردووه، كه ساڵانه ده‌گاته ده ترلیۆن دینار، بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه به راده‌ستكردنی داهاته‌كانی".
خه‌زعلی ده‌ڵێت: "له سلێمانی ئه‌وه‌م وت، ئێمه پشتگیری له پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ئاڕاسته‌یه رابگرێت كه كوردستان له عێراق دوور ده‌خاته‌وه و پابه‌ند بێت به ئه‌ركه‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن داوای مافه‌كانی ده‌كات".
له به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا خه‌زعه‌لی باسی له به‌رده‌وامی به‌قاچاغبردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی: "پرسی به‌قاچاغبردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان لای هه‌مووان زانراوه، به حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق و ئۆپێك و وڵاته زلهێزه‌كانیشه‌وه، كه به ملیاره‌ها دۆلار زیان به بودجه‌ی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت".
وتیشی: "بارهه‌ڵگره‌كان به ئاشكرا نه‌وت به قاچاغ ده‌به‌ن بۆ ئه‌فغانستان و پاكستان، ئه‌م قاچاغچێتیه ساڵانه زیاتر له دوو ملیار دۆلار زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له پێناو هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه، حكومه‌تی عێراق نه‌رمییه‌كی گه‌وره‌ی نواندووه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه هاوكاری بكات و، به‌رده‌وامه له خستنه‌ڕووی بیانوو و پاساو هێنانه‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه "به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ونی كورده بۆ جیابونه‌وه، كه په‌یوه‌سته به واقیعێكی سیاسی ناوچه‌یی فراوانتره‌وه، به‌تایبه‌تی له سوریا و ناوچه‌كه به‌گشتی. سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ واشنتۆن، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و رێبازه جوداخوازانه‌یه، كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمدایه له‌وباره‌یه‌وه رووینه‌داوه".
خه‌زعه‌لی راشیگه‌یاند كه "ئه‌م بابه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات و زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت به گشتی، عێراق ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌و، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیش پابه‌ندكه‌رن بۆ هه‌مووان". داواشی له سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم كرد، پابه‌ندبن به بڕیاره‌كان و په‌یوه‌ستبن به ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، بۆ به‌دیهێنانی یه‌كڕیزی نیشتمانی و سه‌قامگیری.
AM:11:11:30/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت