حکومەتی هەرێم ناتوانێت مووچە دابەشبکات، پاداشتی فەرمانبەران دەکات
وێستگەنیوز-
لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبکات، بەڵام لەلایەکی دیکەوە پاداشتی ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە کاتی زیاتر کاردەکەن.
دوێنێ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025، تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق، هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى چیتر ناتوانێت لە ناردنى پارەی مووچە بەردەوام بێت، بە پاساوى ئەوەى بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، ئەگەر ئەم بڕیارە جێبەجێ بکرێت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ مووچە دەمێننەوە حکومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەیان بۆ دابینبکات.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت کە بۆ وێستگەنیوز نێردراوە، کە لە رۆژی 26ی ئایاری 2025 دەرچووە و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم واژۆی لەسەر کردووە و ئاڕاستەی ، وەزارەتەکە بڕیاریداوە بە خەرجکردنی کرێی دەوامی زیاتر بۆ ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی شارستانی وەزارەتەکەیان.
هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە لە 1ی 1ی 2025 بۆ 31ی 12ی 2025ە لەسەر داهاتی پەرەپێدانی وەزارەتەکەیە بەمشێوەیە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بۆ هەر کاتژمێرێک نۆ هەزار دینار، ئەفسەر یان بەڕێوەبەری بەش حەوت هەزار بۆ هەر کاتژمێرێک، کارمەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و فەرمانبەرانی شارستانی شەش هەزار دینار بۆ هەر کاتژمێرێک پاداشتدەکرێن.
هەروەها فەرمانبەرێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کە ناوەکەی لای وێستگەنیوز پارێزراوە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "با حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی خۆمان باتێ، کێشەمان نییە کاتی زیاتر کاربکەین و پاداشتمان ناوێت تەنها مووچەمان دەوێت کە مافی خۆمانە".
PM:07:45:29/05/2025
ئهم بابهته 4532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت