مه‌ریوان قه‌ره‌نی: بیانه‌وێ بڕیاره‌كه‌ی ته‌یف سامی جێبه‌جێ بكه‌ن، عێراق فاتیحای بۆ ده‌خوێندرێت
وێستگه‌نیوز-
مه‌ریوان قه‌ره‌نی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه "بڕیاره‌كانی ته‌یف سامی ده‌بنه بڵقی سه‌رئاو.. پشكی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه زیاتره له 13.5 ترلیون دینار و ته‌نیا 3.8 ترلیۆن نێردراوه".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "وه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كرێ پێش هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له عێراق، سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان له به‌غداوه ده‌ستی پێكرد، ئه‌ویش به نووسراوێكی خاتوو ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق كه ده‌ڵێت پشكی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی نێردراوه له كاتێكدا ته‌نیا 3.8 ترلیۆن دینار نێردراوه و پشكی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه زیاتر له 13.5 ترلیۆن دیناره، ئه‌مه‌ش هه‌ر به قسه‌ی ئێمه نا، به‌ڵكو به قسه‌ی خودی عێراقییه‌كان، وه‌ك نه‌بیل مه‌رسوومی، ئابووریناس و مامۆستای زانكۆ له عێراق واده‌ڵێت".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی ده‌ڵێت: "به دڵنیاییه‌وه ئه‌م نووسراوه‌ی ته‌یف سامی گوزارشته له باڵاده‌ستیی عه‌قڵیه‌تی فاشی له‌نێو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له عێراق و جگه له به‌كرێگیراو و جاشه‌كانی خۆیان، كه‌س باوه‌ڕی پێ ناكات".
ده‌شڵێت: "گومانی تێدا نییه كه ئه‌م بڕیارانه پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی پێشووتری دادگای فیدڕاڵیی عێراقن و یاخیبوونن به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه كه فه‌رمانی كردووه بابه‌تی مووچه و قووتی خه‌ڵكی كوردستان تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسی نه‌كرێت و مانگانه له كاتی خۆیدا بدرێت".
ده‌شپرسێت: "ئایا ته‌یف سامی كه زۆر باسی یاسا ده‌كات، به چ یاسایه‌ك تاوه‌كو ئێستا (كه مانگی پێنجی 2025ه) حیساباتی خیتامیی داهات و خه‌رجیه‌كانی ساڵانی رابردووی بۆ په‌رله‌مانی عێراق نه‌ناردووه، به چ یاسایه‌ك خۆی له ناردنی حیساباتی خیتامی دزیوه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی عێراق كێشه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی هه‌بێت (هه‌روه‌ك ئێستا كێشه له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و پارێزگای به‌سڕه هه‌یه)، ته‌یف سامی مووچه‌ی خه‌ڵكی به‌سڕه‌ش راده‌گرێت؟".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی باس له‌وه ده‌كات كه "هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بڕیار و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی خۆیه‌تی و به بڕیاری وه‌زیرێك كه له‌ژێر فشاری گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسایه هه‌رێمه‌كه چۆك بۆ پیلانی نه‌یاران دانادات، به پێچه‌وانه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ته‌یف سامی ده‌بێته بڵقی سه‌رئاو و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ جێبه‌جێی بكه‌ن، ده‌بێ ئه‌و عێراقه‌ی كه بانگه‌شه‌ی فیدرالیه‌تی تێدا ده‌كرێ، فاتیحای بۆ بخوێندرێته‌وه و ببێته وڵاتێك كه به یاسای جه‌نگه‌ڵ ئیداره ده‌درێ".
راشیگه‌یاندووه كه "گه‌لی كوردستان گه‌لێكی سه‌ربه‌رز و خاوه‌ن ئیراده‌یه، جگه له كه‌مینه‌یه‌كی خۆبه‌بچووكزان به‌رامبه‌ر به به‌غدا، هیچ كوردێكی به‌شه‌ره‌ف به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵمه بێده‌نگ نابێت و ئه‌م نووسراوه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ نیشاندانی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه كه ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ ته‌رخانكراوێكی دارایی نه‌ماوه به‌وشێوه‌یه‌ش چاره‌نووسی مووچه‌ی 8 مانگی 2025ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نادیاره.
PM:11:51:28/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 3020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت